لە هەفتەیەکدا 49 هەزار مامەڵەی پاسەپۆرت و رەگەزنامە و کاروباری شارستانی راییکراوە

 لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی ٢٠ هەزار کارتی نیشتمانی و ٦ هەزار پاسەپۆرت بۆ هاووڵاتییان دەرهێندراوە و مامەڵەکانیان تەواوکراوە.

لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٢، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە رەگەزنامە و کاروباری شارستانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان مامەڵەی هەزاران هاووڵاتیی رایی کراوە تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا.

لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان ١٩ هەزار و ٩٦٦ کارتی نیشتمانی بۆ یەکەمجار دراوەتەوە بە هاووڵاتییان و مامەڵەکانیان تەواوکراوە هەر لە ماوەیەدا لە چوارچێوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی ٣٢ هەزار و ١٨٠ مامەڵەی هاووڵاتییان رایی کراوە.

لەلایەکی دیکەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ١٦ هەزار و ٥٨٦ مامەڵەی هاووڵاتییانی راییکراوە.

تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٥ هەزار و ٨٨١  پاسەپۆرتی نوێ لەلایەن هاووڵاتییانەوە دەکراوە و ١٠ هەزار و ٢٤٣ مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسەپۆرتی هاووڵاتییانیش رایکراوە لەگەڵ چەندان کاروباری دیکەی هاووڵاتییان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٢