بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 31- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10- 25) كم/س .
ئاراستەی با / باكووری رۆژهەڵات
مەودای بینین / ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ ئاماژەیان پێدراوە لەسەر نەخشە نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
سبەی 1- 8- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما/ پلەیەك بەرز دەبێتەوە بە گوێرەی تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 25 )كم/س
ئاراستەی با / ڕۆژهەڵات
مەودای بینین / ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سڵێمانی : 44
دهۆك : 44
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 45
سۆران : 44
راپەرین : 44
گەرمیان : 47
بەشی پێشبینی / 31- 7- 2022