خۆپێشاندەران چوونە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق و “مانگرتنی کراوە”ـیان لەوێ راگەیاند.
دۆخی ئەمنی بەغدا بە تەواوی ئاڵۆز بووە، خۆپێشاندەران لە ناو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان، مانگرتنی کراوەیان راگەیاند.
ئەوان چەندین داوای سەرەکیان هەیە، “دادگایی‌کردنی نووری مالیکی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دادگای فیدراڵی”. خۆپێشاندەران سوورن لەسەر رەتکردنەوەی محەمەد شیاع سوودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق. ئەوان، کۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراق رەت دەکەنەوە.
ئەمڕۆ (شەممە 30ی تەمووز) جارێکی دیکە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، خۆپێشاندانەکان کرد. خۆپێشاندەران چەندین داوایان هەیە و دووپاتی دەکەنەوە “تا ئەو کاتەی فەرمانمان پێنەکرێت، ناکشێینەوە”.
خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا، گرژی لێکەوتەوە. ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سێ نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز پێشوازی لە 60 برینداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كردووه، به به‌رده‌وامیش به‌هانای برینداره‌كانه‌وه ده‌چن و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
هاوکات ره‌وتی سه‌در هۆشداریییه‌كی به‌په‌له ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ چاكسازین و چاكسازیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، پاره‌ی عێراقییه‌كانتان دزی، بۆیه له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خوێنی خۆپیشانده‌ران بوه‌ستن