قوتابیان لەبارەی پەڵپگرتن لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکرێنەوە 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی پەڵپگرتن (اعتراض) بۆ قوتابیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری قوتابیان و خوێندکاران دەکاتەوە کە بۆ پەڵپگرتن (اعتراض) پڕبکەنەوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

۱- قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳۱ی۷ی۲۰۲۲ دەست پێدەکات وە کۆتا وادە ۳ی۸ی۲۰۲۲ دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.

۲- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

۳- بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی / خوێندکارێک سودمەندبێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات.