هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌عدی پیره‌ ده‌كات 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌عدی پیره‌ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم”.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند “خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت”.

ده‌قی پرسەنامه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەڕێز سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان