پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژێكی هەفتەی داهاتوو پشوی فەرمی دەبێت 

بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووی فەمی دەبێت.

بەپێی رۆژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی  هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 30ـی تەمووزی 2022 بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، پشووی فەرمیی دەبێت لە هەرێمی كوردستان.

رۆژی شەممە،  كه‌ ده‌كاته‌ 30/7/2022، كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ هەندێك داموو دەزگای تری له‌ هه‌رێمی كوردستان دەوامیان هەیە و شەممەی دادێ به‌و هۆیه‌وه‌ پشوویان دەبێت.

هاوكات سەنتەری فەلەكناسیی نێودەوڵەتی ئیسلامی ئاشكرای كرد، لە زۆربەی زۆری وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی تەواوكەری مانگی (زولحیجە)ـیە و رۆژی شەممە، یەكەم رۆژی سەری ساڵی كۆچی دەبێت لە ساڵی 2022دا.

لە ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی كۆچكردنی پێغەمبەر (د.خ) لە مەككەوە بۆ مەدینە،‌ بە یەكەم رۆژی ساڵی كۆچی دیاری كراوە و لەو رۆژەدا لە ولاتانی ئیسلامیدا بە بۆنەی جیاواز یاد دەكرێتەوە و ئەو رۆژەش پشووی فەرمی دەبێت.