بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد ( 7 ) هاووڵاتی دەستگیر کرد .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیاندا بنکەی پۆلیسی دارستان ژینگەی بنگرد دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بڕینی داری دارستانەکانی گوندەکانی (یاخیان و گۆمەزەڵ و کوێستانەکانی گردە شێر و سیرەمێرگ ) سەربە ناحیەی (بنگرد) دەست بەجێ مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (بنگرد) بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە چونە شوێنی ئاماژە بۆ کراوی ئەو گوندانە .
لەئەنجامدا توانیان ( 7 ) هاوڵاتی دەستگیر بکەن کەسەرقاڵی خەڵوز کردن بوون و زیانێکی زۆریان گەیاندووە بەدارستانەکانی ئەو گوندانە .
راشیدهگهیهنن: پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
