سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/7/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، ده‌ستنیشانكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، بۆمببارانكردنى ئه‌م دواییه‌ى كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر و بۆمببارانكردنى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌یرانگه‌یه‌كى گه‌شتیارى له زاخۆ، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاتنه كایه‌ى حكوومه‌تێك كه ببێته هۆى جێگیربوونى سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى و بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش به هاووڵاتییانى عێراق بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى عێراقییه‌كان بێت.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، هه‌روه‌ها به پێویستى زانى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كان له سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه ده‌یڤد هه‌نت كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان تیایدا به‌شدار بوو.