وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30 ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە رۆژانی هەینی یان شەممەدا (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.