ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی ٧ی ی٢٠٢٢، منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵی، لە خەودا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكان، منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی ئاست عوبەید، کە كوڕی رۆژنامەوان عوبەید رەشاڤەیە، شەوی رابردوو بە تەندروستییەكی باش و لەشێكی ساخەوە خەوتووە، بەڵام ئەمڕۆ بەیانی، كە ویستوویانە بەخەبەری بێنن، دەركەوتووە كە گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ئەو منداڵە رەوانەی پزیشکیی دادی دهۆك كراوە.