پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شاندێكی سەربازی عێراق دەگەنە زاخۆ 

شاندێكی باڵای سەربازی بۆ پشكنینی دۆخی ئەمنی سنوورەكانی عێراق و توركیا،دەگەنە شاری زاخۆ. 
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی راگەیاند، شاندەكە بە سەرۆكایەتیی عەبدول ئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و جێگری سەرۆكی ئەركانی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور پێك هاتبوون .
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی سنووری عێراق و توركیا،سەردانی بارەگای لیوای یەكەمی پاسەوانی سنووریان لە قەزای باتیڤا – كردووە .
جێگای ئاماژەیە دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایش بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشەیان كرد كە لە 20ی تەمموزی 2022 لە قەزای زاخۆ ڕوویدا، لە ئەنجامدا لانیكەم 9 هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر لە 20 كەسیش برینداربوون. 
دەسەڵاتدارانی عێراق توركیایان بە ئەنجامدانی بۆردومانەكە تۆمەتبار كرد، بەڵام ئەنقەرە ئەمەی رەتكردەوە و پەكەكەی بەوە تۆمەتبار كرد كە لە پشت هێرشەكەوەیە.