ژمارەیەک بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکاردەبن

بڕیارە ئەمڕۆ، دووشەممە 25/7/2022 ژمارەیەک بەڕێوەبەری نوێ لە دهۆک دەستبەکار بن و ئەم گۆڕینانە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی کارگێڕیدا جێبەجێ دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکان, ئەو بەڕێوەبەرە نوێیانەی دەستبەکار دەبن بریتین لە ئاری مەئموون عەبدولڕەزاق محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باج و داهاتی کۆمپانیاکان، ئەحمەد محەمەد عەلی، دەبێتە بەڕێوەبەری نوێی باج و داهاتی دهۆک، ژاڵە زیرەک تاهر سەعید، بەڕێوەبەری باجی خانووبەرە و ئەکرەم ساڵح دەبێتە بەڕێوەبەری نووسینگەی گەورەباجدەران لە دهۆک.  

بێجگە لەوانەش، ئەردەوان عەلی، دەبێتە جێگری دووەمی بەڕێوەبەرایەتیی باج و داهات لە پارێزگای دهۆک و جەلال کەمال عومەر، لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی باج و دەرامەتی کۆمپانیاکان لە دهۆک دەگوازرێتەوە بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گەورەباجدەران لە نووسینگەی دهۆک و جگەر سەیفەددین دەگوازرێتەوە بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان و هەر ئەمڕۆ بڕیاری دەستبەکاربوون و گواستنەوە بۆ ئەو کەسانە جێبەجێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر