هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە 

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند و لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی 07ـی 2022 پێشبینی دەکات کە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم ببێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، بە کاریگەری زیاتر  لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر  دەبێت.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش بەمشێوەیە دەبێت: هه‌ولێر 40 پله‌ ، دهۆك 49 پله‌ ، سلێمانی 38 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 40 پله‌ ،  كه‌ركووك 43 پله‌، سۆران 38 پله‌ ، راپه‌رین 38 پله‌ ، گه‌رمیان 42 پله‌.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با  گۆڕاو و مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:

هەولێر  :  41

سلێمانی :  39

دهۆک  :  39  

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 39

ڕاپەرین : 39

گەرمیان : 43