سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکەوتی 2022/7/25 به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ئاوات جه‌ناب نوری باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندروستی و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه “كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رامبه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی چونكه ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره كه‌سوكاری ئێمه‌ن”.
پاشان لای خۆشیه‌وه سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری‌دا.
لە کۆتایدا باسیان له‌وه كرد كه هه‌ریه‌ك له كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته ته‌ندروستیه‌كان) به هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌برده‌كرێن.