سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوه‌ و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڕیاریاندا سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوه‌ و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڕیاریاندا سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌ رێكخستن و فرۆشتنی (سیم كارت) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن ( مۆبایل و ئینته‌رنێت)، بۆ ئه‌وه‌ی سیم كارتی بێ خاوه‌ن له‌ بازاڕه‌كان نه‌فرۆشرێت، كه‌ هه‌ندێكجار ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و تاوان.