سەرۆکی دەستەی ژینگە: زیاتر لە پێنج هەزار مۆڵەتمان داوە بە پرۆژەکان

سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە پێنج هەزار پرۆژە مۆڵەتی لە دەستەکەیان وەرگرتووە و رێنماییان دەرکردووە بۆ دابینکردنی هەلیکار بۆ دەرچوانی ژینگە.

عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2022یان دەرکردووە، بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشی ژینگە و رەخساندنی هەلی کار بۆیان.

باسی لەوەشکرد، کە وردبینیان لە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرەکانیان کردووە و پەیکەری کارگێڕی دەستەکەیان رێکخستووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین، دەسەڵاتیشیان دابەزاندووە بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

هەروەها دەستەی ژینگە، گەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەی کردووەتەوە و ئەنجوومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهێناوە.

یەکێکی دیکە لە کارەکانی دەستەکە بریتییە، لە دەركردنی رێنمایی تایبەت بە (ڕاوكردن، پاراستن وچاككردنی هەوا، سەربڕخانەكان، ئاگاداركردنەوەی پڕۆژە سەرپێچی كارەكان، قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانە ژینگەییان، چاودێرى ژینگەیی بۆ پڕۆژەکان) و هەمواری ماددەی (42) لە ياساى پاراستن و چاككردنی ژینگە ژمارە (8) ى ساڵی 2008.

ئەو پرۆژانەش کە دەستەکە رەزامەندی لەسەر داون ژمارەیان پێنج هەزار و 226 پرۆژەیە و زیاتر لە چوار هەزار و 624 چالاکی هۆشیارکردنەوە ئەنجامدراوە

ھەواڵی زیاتر