دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەنراوێكی لە بارەی سووكایەتی كردن بە پێشمەرگەیەكەوە لە كەركوك بڵاوكردەوە..
ئەوانەی بە تاشینی سمێڵی پێشمەرگەیەك ئەیانەوێت سووكایەتی بە كوردو كوردستان بكەن، تێ ناگەن لەوەی ئەوە لە زەلیلی و داماویانەوەیە بەرامبەر پێشمەرگە، پیاوەتی و جوامێری پێشمەرگە لە شەڕی داعش و جەنگی دژی دیكتاتۆریەتدا تاقی كراوەتەوە، ئێوە بەم كارەتان جگە لە بێ ڕێزی بەرامبەر كۆی بەهای مرۆڤایەتی و بەها ئاینییەكانی پێكهاتەیەكی گرنگی كوردستان و عێراق و ماناكانی پێكەوەیی و بێ بایەخ كردنی هەر هەوڵێك بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و بەرەنگاری مەترسییەكانی داعش و تیرۆر لەو ناوچانە و شكاندنی شكۆی خۆتان هیچی ترتان نەكردووە، لەم بارەیەوە دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئامادەی خۆی نیشان ئەدات بۆ تەواوی هاوكاری و پشتیوانی لەو برا پێشمەرگەیە لە ڕووی یاساییەوە داواش ئەكات لایەنی دەسەڵاتداری عێراق لە حكومەتی عێراق سزای تاوانباران بدەن و قەرەبوی دەرونی و ماددی بكەنەوە، تا كەسی تر و لە كاتی تر بوێری ئەم جۆرە كارانەی نەبێت بەرامبەر پێشمەرگە وەك هێزێكی دەستوری لە عێراقدا.
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم