پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە 

ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لەناوچەكانی باشووری هەرێم  لە كاتەكانی شەودا.
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 24- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لەناوچەكانی باشووری هەرێم  لە كاتەكانی شەودا.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە
پلەكانی گەرما / كە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە بەرز دەبێتەوە بە (1-2)پلە لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین / ( 8 – 10) كم  دەبێت .
سبەی 25- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
 پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو (1) پلە  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س 
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە
مەودای بینین /  ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 41
سلێمانی : 38
دهۆك  : 40
كەركوك : 43
هەڵەبجە : 43
سۆران  : 37
راپەرین : 38
گەرمیان: 44
بەشی پێشبینی / 24- 7- 2022