کچێکی تەمەن 15 ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا 

درەنگی دوێنێ شه‌و بەهۆکارێکی نادیار کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی ئاکرێ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەگوندی کەلاتێی سەر بەشارەدێی بجیل لەسنووری شارۆچکەی ئاکرێ کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (دلڤین عەبدولڕەحمان) ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و گیانی له‌ده‌ست دا.

هەر بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە لە نێو ئۆتۆمبێل و لە رێگا گیانی لەدەست داوە.

ھەواڵی زیاتر