250 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستان وەرگیراوە 

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دەکات، کە بە شێوەیەکی فراوان لە جووتیارن وەرگیراوە و ئەمساڵ لە ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر بووە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/7/2022، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان، گوتی: “لە 28ی5وە تا ئەمڕۆ، گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە و بەپێی کاتی دیاریکراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ 24ی7 پرۆسەکە کۆتایی دێت، بەڵام لە هەوڵ داین ماوەکە درێژ ‌بکرێتەوە”.

لەبارەی بڕ و نرخی گەنمی وەرگیراو، ئەو بەرپرسەی هەرێمی كوردستان گوتی: “ساڵی ڕابردوو 125هەزار تۆن گەنم بە سێ پلەی جیاواز وەگیراوە، بەڵام ئەمساڵ 250 هەزار تۆن گەنم بە یەک پلە وەرگیراوە و وەرگرتنەكە كراوە بووە، بۆ هەر یەك تۆن گەنمیش 850 هەزار دینار دیاری کراوە. ساڵی ڕابردوو 48 ڕۆژ بۆ وەرگرتنی گەنم دیاركرابوو، بەڵام ئەمساڵ 56 ڕۆژ گەنم وەرگیراوە”.

ھەواڵی زیاتر