لەبارەی ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێبەست بە پیشەوەران درابوون، پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد کە لە ناوەرۆکیدا هاتووە، ئهو زهوی و موڵكانهی پێشتر بهپێی گرێبهستێک به پیشهوهران دراون، جارێكی دیكه ناخرێنهوه زیادكردنی ئاشكرا، بهڵكو ههموو سێ ساڵ جارێك بهپێی بارودۆخ و سهردهم، كرێی موڵكهكان لهسهر خاوهنهكانیان دیاری دهكرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ـی یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی، یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زهوییان لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به کارگە، یاخوود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە یەکەمجار لەنێوان ئەوان و فەرمانگە و دامودەزگەکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکی دیكه ئەو موڵکەی له دهوڵهت وهریگرتووه و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زهوییهی کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا.
ڕاشیگەیاند: ئهو زهوی و موڵكانه سێ ساڵ جارێک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە کرێکەی بەپێی بارودۆخ و سەردەم دەخەمڵێندرێت و کرێی موڵکەکە لەسەر خاوەن پیشەکە دیاریدەکرێت.
ئومێد خۆشناو ڕوونیشی کردەوە کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی هاندانی كاسبكاران و پیشەوەرانە، پێشتر چەند ساڵ جارێک لەو موڵكانەی تێیدابوون، دەبوو مزایەدەیان بۆ بكرێت، هەندێک جار پارەیان لەسەر زیاد دەبوو، هەندێك جاریش كاسبكارەكە بەهۆی مزایەدەوە شوێنەكەی خۆی لەدەست دەدا، بۆیە ئەوەمان نەهێشت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە، هانی خەڵک بدرێت تاوەکو لە كار و كەسابەتی خۆی بەردەوام بێت، ئەوەی كراوە ئاسانكارییەكی زۆرە بۆیان، تەنیا ئەوەی ماوە سێ ساڵ جارێك پێداچوونەوەیەک بە كرێیەكانیان دەكرێت و لەگەڵ بارودۆخ و سەردەمەكە دەگونجێندرێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پیشەوەران و کاسبکارانی سنووری پارێزگای ههولێر دڵنیا دەکەینەوە، هەموو هاوکاری و پاڵپشتی و ئاسانکارییەکیان پێشکەش دەکەین، لەپێناو بەرەوپێشچوونی کار و کەسابەتیان و پێشخستن و پەرەپێدانی پیشەسازیی لە شارەکەدا.