هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌حموود عوسمان: ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق پیاوى بەڕێوەبردنی دەوڵەت نین

مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری نێوداری کورد ڕایگەیاند : عێراق سه‌روه‌رى خۆى له‌ ده‌ستداوه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارەکان ناتوانن ئەو وڵاتە به‌ڕێوه‌ببه‌ن و یەکڕیر و یه‌كگرتوو نین، پیاوى بەڕێوەبردنی ده‌وڵه‌تیش نین چونکە ئەوە 20 ساڵه‌ هه‌ر به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چن، ئه‌وان ناتوانن ئیداره‌ى عێراق بكه‌ن، لەم بەینەشدا ئێران و توركیا به‌ كه‌یفى خۆیان دەستوەردان لە وڵاتەکەیان دەکەن و وڵاتانى تریش به‌ هه‌مان شێوه‌، ده‌بوو ده‌مێك بوو عێراق ئه‌و كێشه‌ى ببردایه‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش.