ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 23/7/2022، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکی ئەرکانی سوپا کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار رێکخراوە، کە دوای شەهیدبوونی 9 گەشتیار لە سنووری زاخۆ بەهۆی تۆپبارانی تورکیا، ئەو پەرلەمانتارانە واژۆیان بۆ کۆبوونەوەی بە پەلەی پەرلەمان کۆکردەوە.
رۆژی 20/7/2022 تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ-یان لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە زاخۆ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون.