پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونیان بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاری سزا دران

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەندازەی کارەبای هەولێر نووسراوی ئاراستەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کرد بۆ سزادانی چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە پابەند نەبوونە بە کەمکردنەوەی نرخەکان، وەک لە نووسراوەکە دەرکەوتووە هەر چواریان سزا دران.

هەر بەپێی نووسراوەکە پڕۆژەکان پێکهاتوون لە، هەردوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (كواترۆ) و (ئاسوودە) بە بڕی 7 ملیۆن دینار سزا دران، هەروەها پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (پانک) بە بڕی ( 5 ) ملیۆن دینار سزا درا و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ( گوندی ئەمریكی) بە بڕی ( 6) ملیۆن دینار سزا درا