بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ (هه‌ینی 22ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022) جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكاوەتەوە.
لەبارەی شوێنی شكاویەكەی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە نزیك شوێنی شكانی دوو رۆژی پێش ئێستایە.
روونیكرده‌وه، ئێستا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاوەڕۆی ھەولێر سەرقاڵی چاكردنەوەن.
پێشتر ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: “لەسەر رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر تەرخانکراوە و قۆناغ بە قۆناغ پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت”.
پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 3، لە ساڵی 2007 دروستکراوە، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات، بۆرییەکانی لە جۆر (GRP)ـيه، کە یەکێكه لە سەختترین جۆره‌كانی بۆری بۆ چاککردنەوە، هاوكات به هۆی خراپی كوالێتییه‌كه‌ی، به هۆی ساده‌ترین زه‌بری ده‌ره‌كییه‌وه ده‌شكێت.