بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەك، بە دوو درۆن ھێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا لە فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.
میران ئیسماعیل، بەرێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (22ـی تەمووز) بە دوو درۆن ھێرش کراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە ناو فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.
بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو درۆنەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.