به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ڕۆژانی ڕابردوو نزمتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به به‌راود به تۆماره‌كانی ڕۆژی پێشوو نزمتر ده‌بنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام له دوای نیوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه خێرایی با چالاك ده‌بێت و ده‌گاته نزیكه‌ی 30 كم له كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌مشێوه ده‌بێت: هه‌ولێر 27-41، سلێمانی 28-40، دهۆك 27-40، كه‌ركووك 31-43، هه‌ڵه‌بجه 29-41، سۆران 25-40، رانییه 24-40، گه‌رمیان 32-46، ئاكرێ 26-40، ئامێدی 23-37، حاجی ئۆمه‌ران 18-30 و به‌رده‌ڕه‌ش 30-40.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم.
هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له تۆماره‌كانی ڕۆژی پێشوو (ئه‌مڕۆ هه‌ینی).
خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :-
هەولێر: 40
سڵێمانی: 39
دهۆک: 40
کەرکووک: 43
هەڵەبجە: 40
سۆران: 39
راپەرین: 40
گەرمیان: 45