لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

لەرووداوێكی هاتووچۆدا لە دەشتی هەریر، دوو كەس گیانیان لەدەستداو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون .
محەمەد ئامۆكەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند: كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادار كراینەوە بە رووداوێكی هاتووچۆ لە دوو سایدی دەشتی هەریر، دەستبەجێ تیمەكانی تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئەو كەسانە لە رووداوی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بگوازنەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هەریر بە مەبەستی چارەسەری.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، ئاماژەی گیان لەدەستدانی رووداوەكە كردووە، گوتی: لەم رووداوە پێنج كەس بریندارن و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە و یەكێك لەوانەش بەهۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەكان جەستەی سووتاوەو تەرمەكانیانیش دەگوازرێنەوە پزیشكی دادی هەولێر