ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تەمووزی 2022، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تۆپبارانکردنی هاوینەهەواری گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ ئیدانە کرد و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە رووداوەکە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا داوای لێكۆڵینهوهی بهپهله له هێرشەکەی دوێنێی سنووری زاخۆ دەکات و رایدەگەیەنێت، “هێرشکردنە سەر هاووڵاتی سڤیل بەهیچ شێوەیەك جێی قبووڵ نییە، پاراستنی هاووڵاتییان لە هەموو بارودۆخێکدا دەبێت یەکەمایەتییەکی ڕەهای هەبێت”.
ئاماژە بەوەش درا، ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە دەبێت ئاشکرا بکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند، “حکومەتی ئەڵمانیا رێز لە سەروەری دەوڵەتی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرێت”.