وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی تۆپبارانە خوێناوییەکەی سنووری زاخۆ دەکات و رایدەگەیەنێت، “کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و درێغی لە پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک لەم بوارەدا ناکات”.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئێرنا، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی هاوینەهەوارێکی سنووری زاخۆی ئیدانە کردووە، کە بەهۆیەوە هاووڵاتیانی سڤیل کوژران و برینداربوون.
کەنعانی، هاوكات هاوسۆزی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیان و حكومەت و گەلی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، “کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و درێغی لە پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک لەم بوارەدا ناکات”.
دوێنێ چوارشەممە 20/7/2022 هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە زاخۆ تۆپباران کرا و لە ئەنجامدا 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون.
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق لەو بارەیەوە رایگهیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سکاڵا تۆمار دەکەین، چونکە ئەمەی ئێستا ههیه، لە شەڕی تورکیا و پەکەکە دەرچووە و خەڵکی سڤیل دەکوژرێن.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئهوهشی خستهڕوو، “ناوچهكه به چوار تۆپ بۆردوومان كراوه، هۆكاری ئهم كێشهیه، هاوردهی گرفتهكانی توركیایه بۆ ناو خاكی عێراق، واته كێشهیهك ههیه له نێوان پهكهكه و ئهنقهره، دهبێت چارهسهر بكرێت”.