پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر پێشوازی له‌ته‌رمی قوربانییانی تۆپبارانه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خ ده‌كات

 ته‌رمی قوربانیانی  تۆپبارانه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خ له‌زاخۆوه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەرمی ئەو نۆ گەشتیارەی لە تۆپبارانێکی سنووری زاخۆدا گیانیان لەدەستدا، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەڕێدەکرێن بۆ بەغدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی قوربانییەکان، چووە لای کەسوکاریان و هاوخەمیی بۆ دەربڕین و لە ئامێزی گرتن.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کرد لە گواستنەوەی تەرمی ئەو منداڵەی کە لە تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ گیانی لەدەستدا بۆ نێو ئەو فڕۆکە سەربازییەی کە تەرمەکان دەباتە بەغدا.
له‌تۆپبارانه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خدا  9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 29 كه‌سیش برینداربوون.