پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكان جێبەجێ دەكرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/7/2022، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری دەوروبەری هەولێر، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكان جێبەجێ دەكرێن.

پرۆژەكان لەلایەن تیمی شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە كە ژمارەیان چوار پرۆژەن.
پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام لە گوندی كەلەكان و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی ژین لە بەحركە و گۆڕستانی كۆمەڵگەی بەحركە، هەروەها قیڕتاوكردنی شەقامە جیاكراوەكانی 189ی شارۆچكەی عەنكاوە.

جگە لەم پرۆژانەش، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر چەندین پرۆژەی تری هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.