سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن

سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی هەنوکەیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.

سەرچاوەیەک رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت”.

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، لەکاتێکدایە بارودۆخی سیاسی عێراق بە گشتی بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق و کاندیدانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ھەواڵی زیاتر