بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 20- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س .
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ ئاماژەیان پێدراوە لەسەر نەخشە .
پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیكەی 1 تــا 3 پلە بە بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو
سبەی 21- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە هەندێك ناوچەوكاریگەریەكەی لەسنووری پارێزگای كەركووك زیاتر دەبێت ،لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / كەمێك چالاك دەبێت (15- 25 )كم/س
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە
مەودای بینین / ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41
سڵێمانی : 40
دهۆك : 40
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
راپەرین : 41
گەرمیان : 45
بەشی پێشبینی / 20- 7- 2022