وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد

کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای کرد و لە کۆبونەوەکەدا، سەرەڕای
تاوتوێکردنی دۆخی کارەبا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

?نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکان بە ئامادەبونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەستپێدەکات.
سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شاڕۆچکەکان لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون و هەفتانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
?گەڕانەوەی داهات، زۆربەی پڕۆژە و تێچونی سیانەكان و کاروباری وەزارەت لەسەر پشکی لە (8٪)ی داهاتی کارەبا جێبەجێدەکرێن.
?وەزارەتی کارەبا لە روی یاسایی و کردەییەوە کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەکات.

ھەواڵی زیاتر