سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چیای قه‌ره‌چووغ بڵاو كرده‌وه‌

لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، به‌یانی ئەمڕۆ سێشەم ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچووغ دەستی پێ کرد.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەریەک لە هێزەکانی میحوەری شەش و یەکەیەکی زێرەڤانی و هێزێکی دژەتیرۆر و چەند یەکەیەکی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەکانی 14 و 16 و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بە پشتیوانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا کردووە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لەیەک تێگەیشتنە ئەمنییە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناوبردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا