به‌ریتانیا له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئەمڕۆ (سێشه‌ممه‌ 19ـی تەمموز/ یۆلیۆی 2022)، عەمید روکن شوان حەمە غەریب، بەڕێوەبەری جموجووڵی سەربازی (حرکات)ی سه‌ر به‌ وەزارەتی ناوبراو، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر، راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، خێراترکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەکە بە گرنگ زانرا.

پرسی دروستکردنی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن (القيادة و السيطرة)، لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، تاوتوێكرا.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌ توندوتۆڵکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شێوازی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان كرا، شانده‌كه‌ دووپاتیكردەوە، بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامانجی باشتر کردن و بەهێزتر کردنی هێزەکانی پێشمەرگە

ھەواڵی زیاتر