شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته په‌له له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكرێت، پێویستیش ناكات هیچ وادیهك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دابنرێت، تا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا نه‌كرێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئامانجی ئه‌وه بووه، دوای پشووی وه‌رزی یاسادانان چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاره‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه و ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژه هه‌میشه‌ییه‌كان ته‌واو بكرێت و له‌سه‌ر كارنامه و یاساكان رێكبكه‌ون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێته به‌شێك له ناكۆكی و كێشه سیاسییه‌كان، له‌كاتێكدا هه‌ندێك هێزی سیاسی له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو شكستیان هێنا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پێویست ناكات واده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دابنرێت، كه رێككه‌وتنێكی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌كراوه، په‌رله‌مانی عێراق خه‌ریكی كاره‌كانی خۆی ده‌بێت و خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكان ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، په‌له بكه‌ن و گفتوگۆ له‌نێوان خۆیاندا بكه‌ن و بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون، تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات و گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێرێت.