پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد 

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ ده‌ركران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19 ى 7 ى 2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەڕای تاوتوێکردنی دۆخی کارەبا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
1-نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکان بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەست پێ دەکات. 
سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شاڕۆچکەکان لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون و هەفتانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
2- گەڕانەوەی داهات،زۆربەی پڕۆژە و تێچوونی سیانەكان و کاروباری وەزارەت لەسەر پشکی لە (8٪)ی داهاتی کارەبا جێبەجێ دەکرێن.
3-وەزارەتی کارەبا لە رووی یاسایی و کردەییەوە کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەکات.