پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت: ڕه‌زامه‌ندی دراوه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی 9 به‌نداوی نوێ 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئاسایشی ئاو له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانیانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی 9 به‌نداوی نوێ.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “ئاسایشی ئاو له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانمانه‌”.

ڕاشیگه‌یاند “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌‌ له‌سه‌ر دروستكردنی 9 به‌نداوی نوێ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان”.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “كار ده‌كه‌ین بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌ به‌نرخه‌ بۆ یارمه‌تیدانی جوتیاره‌كانمان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئاو بۆ هه‌موو ماڵێك له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان”.