وێستگه‌یه‌كی تری كاره‌با بۆ كاره‌بای نیشتمانی زیاد كرا 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ تۆڕێكی تری كاره‌بایان بۆ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی زیاد كردووه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: وێستگه‌ی كاره‌بای تاسلووجه‌‌ 51 مێگاوات كاره‌با ده‌دات و تێكه‌ڵ به‌ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م وێستگه‌ی كاره‌بای تاسلووجه‌ به‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 51 مێگاوات كاره‌با به‌گه‌ڕ خرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وێستگه‌كه‌ ماوه‌ی 5 ساڵ بوو ڕاوه‌ستابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سه‌رمه‌شق وێستگه‌كه‌ به‌گه‌ڕخرایه‌وه‌ و 51 مێگاوات كاره‌بای بۆ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی زیاد كرد

ھەواڵی زیاتر