شاندی دانوستاندکاری پارتی بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان لە کۆبوونەوەدایە

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و ئێستا لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدایە.

بەگوێره‌ی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە تایبەته‌ بە گفتوگۆکردن لەسەر  یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

تا ئێستا پارتی و یەکێتی کاندیدی خۆیان  بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌، هه‌ردوولا هەوڵدەدەن بۆ دیاریكردنی کاندیدەکانیان خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

ئەم سەردانەی شاندی پارتی بۆ سلێمانی، لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەسەر دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەگەیشتنە رێککەوتن.

ھەواڵی زیاتر