دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیراو تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دەستیانبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرت و تۆمەتبارێكیشیان دەستگیركرد.

دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو لەهەڵمەتێكداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.

هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی تردا گیرا كە تابلۆكەی ساختە بووەو خاوەنەكەشی بەناوی ( ب ، ز ، م ) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر