بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 16ـی 07ـی 2022 پیرۆزبایی لە پەیڕەوکارانی ئەو ئایینە کرد.
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی “بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی سابیئەی مەندائی ناسراو بە (دەھوارەبا)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئایینی سابیئەی مەندائی لەکوردستان و جیھان دەکەین.”
لە پەیامەکەیدا هەروەها نووسیویەتی “لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە بەخۆشی و کامەرانی بۆ ئێوەی ئازیز بگەرێتەوە