هاتووچۆی سلێمانی تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل زیاد کران

 .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بە مەبەستی زیاتر کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بڕیاری دا تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بکات.

ڕاشیگەیاند: تاقیگەکان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی (2) دوو تاقیگە لە تانجەڕۆ، لە سنووری رۆژئاوای سلێمانی (2) دوو تاقیگە تاسلوجە و لە ناوچەی پیشەسازی (4) چوار تاقیگە کراوە دەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارە کاتین و لێدراویان هەیە لە گۆڕەپانی تابلۆکان تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە رۆژی یەکشەممە 17/07/2022 سیستەمی پشکنینی بەڕاد بەمشێوازە نوێیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ھەواڵی زیاتر