پلەکانی گەرما دادەبەزێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بە 1 تا 2 پلە دادەبەزێت، لە دوایی نیوەرۆ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، کە خێراییەکەی لەنێوان 10 – 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین  6 – 8 کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 44

سڵێمانی: 43

دهۆک: 43

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 44

سۆران : 42

راپەرین: 44

گەرمیان: 48