كەركوك.. تووشبوویەكی دیكەی كۆلێرا گیانی لەدەستدا 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی مردنی نوێی تووشبووانی كۆلێرا ڕادەگەیەنێت .
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، وەزارەتی تەندروستی عێراق پشتڕاستی كردۆتەوە كە 52 تووشبووی نوێی كۆلێرا تۆماركراون .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ، كە تووشبوویەكی دیكەی كۆلێرا  لە شاری لە كەركوك گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا بەگشتی 309 حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا لە عێراق تۆماركراوە و سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

ھەواڵی زیاتر