بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد کە باس لە کارو چالاکییەکانی وەزارەتەکەی دەکات لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە لە فەراهەم کردنی، رەوشێکی تەندروستی گونجاو لە بواری تەندروستی گشتی بۆ هاووڵاتییان و چارەسەری بۆ نەخۆشان. لەژێرڕۆشنایی ھێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمیکوردستان، بەگوێرەی پلانی داڕێژراوی وەزارەتمان چاکسازی و کاروچالاکیەکان ئەنجامدراون:
لەبواری کارگێری ڕێکخستنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی ڕۆتین وقەدەغەکردنی دەوامی تەناوب.
هەروەها چاکسازی بەڕێژەی ٩٦%ی دۆسیەی فەرمانبەران لە بواری دەرماڵەو مووچەکان.
دابەزاندنی دەسەڵات بۆ بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان و دامودەزگاپەیوەندارەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین.
ھێنانەکایەی دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە دەڤەری سۆران و زاخۆ.
بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵ لە کاروباری رۆژانە، وەکومۆڵەتی هێنانی دەرمان و بەرنامەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ڤاکسین و نۆرەی ھاووڵاتیان و دابەشکردنی پزیشکان بۆکەمکردنەوەی ڕۆتین و چاودێریکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە زۆربەی سەنتەرەکانی پشکنین و تاقیگە و دەستنیشانکردن.
دەرچوونی دوو یاسای گرنگ لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و یاسای مافی نەخۆش بوو.
سیستەمی تەندروستی و چاکسازی کردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەبووە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ تیمێکی راوێژکاری نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموون، نەخشە رێگای ریفۆرمی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دانراوە.
پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی نرخەکانی نەشتەرگەری بەڕێژەی ٤٠% نرخەکان و ڕێکخستەوەی باج و ڕسومات.
لە بواری کۆرۆنا، گەڕاندەوەی زیاتر لە ٩٨٥ ملێۆن دیناری هاووڵاتیان کە بە زیادەرۆیی وەرگیرا بوو لە خەرجیەکانی چارەسەری کۆرۆنا.
بۆ یەکەمین جار کارگەکانی جلوبەرگ و پێداویستی پزیشکی و سرنج و کانوێلا و چارەسەری پاشماوەی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
دەستپێکردنەوەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی و گرنگ وەکو نەخۆشخانەیشیلادزێ و نەخۆشخانەی دڵی کراوەی منداڵان لە سلێمانی و نەخۆشخانەی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە سلێمانی و نەخۆشخانەیسیدەکان و نەخۆشخانەی منداڵان لە ھەولێر و سەنتەری شێرپەنجە لەدەڤەری ڕاپەڕین و بۆ یەکەمین جار نەخۆشخانەی چاو لە شاری ھەولێر.
نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان بە گوژمەیملیۆنەها دۆلار بەردەوامە.
کۆنترۆڵ کردنی پەتای کۆرۆنا یەکێک بوو لە سەرکەوتنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵی رابردوودا بۆ بەرنگاربوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا.
لە بواری فریاکەوتن و فریاگوزاری کە بەشێکی گەورەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانە، پەیرەو کردنی سیستەمی پزیشکی فریاکەوتنی ٢٤ کاتژمێری و دانانی سیستەمی بەدەل عیادە بۆ پزیشکەکانی فراکەوتنەکان چووە بواری جێبەجێ کردن.
لیستی نیشتمانی بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرمان دانراوە و سیستەمی ئەلیکتڕۆنی پەیڕەو دەکرێت بۆ ھاوردەکردن و تەکنەلۆژیایدژەساختە لەسەر ستیکەر کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و هەموو رێکارەکانی تەواو بووە.
ڕێنمای نوێ بۆ پێداچوونەوەی پێدانی مۆڵەت بۆ کۆمپانیاکان و کۆگاکردن کرا و لەم روانگەیەوە ٣٣ کۆمپانیا لە کۆی ٢٦٠ کۆمپانیا داخران بە هۆی نەبوونی ئەو ستاندەردە.
بۆ یەکەمینجار بەکارھێنانی Reference و سەرچاوە نێودەوڵەتیەکانیمتمانەپێکراو بۆ ھێنانی دەرمان و زیادکردنی توانای پشکنین و خێراکردنی ڕێگەپێدان و مۆڵەتی ھاوردە کردن بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و زوو گەیشتنی بە هاووڵاتییان.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوسەنگی و یەکسانی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان تەوەرێکی گرنگ بووە، بۆ ئەم مەبەستە فراون کردن و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان لە قەزاو ناحییەکان و کەمکردنەوەی ئیحالە کردن بۆ ناوشارەکان پەیرەو کراوە.
شێرپەنجە بەشێکی گەورەی چارەسەرییەکانە بۆ تووشبووانی شێڕپەنجە و بۆ ئەم مەبەستە دابینکردنی بودجەی تایبەت ساڵانە هەیە بەبڕی ٩٠ ملیار دینارلەلایەن حکومەتی ھەرێم و هەروەها پاڵپشتی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی کە لە ھەرێم نییە لەڕێگەیناردنە دەرەوەی نەخۆش لەسەر سندوقی شێرپەنجە بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستە و تا ئێستا لە عێراق دا ناکرێت.
زیاتر لە ٩٨% چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومیەكان ئەنجام دەدرێت کە ئەمە بووە هۆی سەرسامی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ هەم بۆ ڕەوشی شێرپەنجە، هەم بۆ رەوشی ئەنجامدانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.
وەرگرتنی متمانەی سەنتەر و نەخۆشخانەکان و ئەنجامدانیتاقیکردنەوەکانی کۆتایی و پێدانی پسپۆڕی بە پزیشکانی خوێندنی باڵالەلایەن بۆردی عەربی و وڵاتانی عەرەبی و بۆردی عێراقی لە ھەرێمیکوردستان، دەستکەوتێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادبوون و کردنەوەیپەیوەندی زۆرباش لەگەڵ تەندروستی عێراق و قونسوڵگەری و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و NGO وئاژانسەکانی نەتەوەتەکگرتووەکان و سوود وەرگرتن لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کە بە ملیۆنەها دۆلار پاڵپشتی دابین کردنی پێداویستییەکانمان بووە.
بەردەوام هەوڵ دراوە بە هەدەردانی سامانی گشتی و خەرجی بێ بنەما کەم بکرێتەوە. هەروەها بەکارهێنانی سیستەمی نیمچە تایبەت بۆ سود و بەرژەوەندیھاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی نەخۆشخانەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە دوای دوامیش، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئەرکی ئابوورییان لەسەر کەم بکرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەولێک دەدات هەم لە بواری بەردەوامیدان بە کاروچالاکییەکان و پێداویستییەکانی رۆژانە هەم لە بواری رێکارەکانی چارەسەرییەکان و رۆژانەش لە بواری رێکخستنەوە و ریفۆرم کردنی سیستەمی تەندروستی و بە دیهێنانی بیمەی تەندروستی و بەرکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزرییەکان بە ئاستێکی باش کە جێگەی متمانەی زیاتری نێوان هاووڵاتییان و دامودەزگاکانی تەندروستی بێت لە هەرێمی کوردستان.