ئامارێکی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە 728 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ 3 هەزار و 667 کەس کراوە و 728 کەس وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون. 204 کەس لە هەولێر، 191 کەس لە سلێمانی و 316 لە دهۆک و 3 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە و 12 کەس لە دەڤەری گەرمیان و 2 کەسی دیکەش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تووشی کۆرنا بوونە.

وەزارەتی تەندروستی لەو ئامارەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێردا 495 تووشبووی کۆرنا چاکبوونەتەوە و هیچ حاڵەتێکی مردنیش بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

دەقی ئاماری وەزارەتی تەندروستی:..

١. پشکنین: ( ٣٦٦٧ پشکنینی نوێ)

•    (١٦٥١) هەولێر

•    (٤٠٤) سلێمانی

•    (١٤٩٨) دهۆك

•    (١٠) هەڵەبجە

•    (٨١) گەرمیان

•    (٢٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٧٢٨ تووشبووی نوێ)

•    (٢٠٤) هەولێر

•    (١٩١) سلێمانی

•    (٣١٦) دهۆك

•    (٣) هەڵەبجە

•    (١٢) گەرمیان

•    (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٤٩٥ چاکبوون)

•    (١٨٨) هەولێر

•    (١٠٩) سلێمانی

•    (١٩١) دهۆك

•    (١) هەڵەبجە

•    (٦) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٠ مردن)

•    (٠) هەولێر

•    (٠) سلێمانی

•    (٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین    

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١    (٢١٨٧١ دەرچوو)

ھەواڵی زیاتر