لە جنێف بە بەشداری شاندێکی ھەرێم کۆنفرانسێک لەبارەی ئاشتی وپێکەوە ژیان بەرێوە دەچێت

ئەمڕۆ لە جنێف بە بەشداری شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێک لەبارەی ئاشتی و پێکەوەژیان بەرێوە دەچێت و شاندی ھەرێمی کوردستان چەند وتارێکیان لە بارەی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ھەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، سەرۆکی شاندی ھەرێم دکتۆر جەعفەر ئیمینکی باسی لە گرنگیدانی ھەرێم بە پێکھاتەکان و ئاشتی و پێکەوەژیان كرد و گوتی، ھەرێمی کوردستان ھەمیشە گرنگی بە پێکھاتەکان داوە و ھەمیشە ھەولی داوە ئەولەویەت بۆ پێکھاتەکان بێت.

ئەمڕۆ لە جنێف ١٥/٧/٢٠٢٢کۆنفرانسێک لە بارەی ئاشتی و پێکەوەژیان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرێوەچوو و شاندێکی ھەرێمی کوردستان  کە لەو کۆنفرانسە بەشداربوون و لە میانەی کۆنفرانسەکە سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دکتۆر جەعفەر ئیمینکی گوتارێکی پێشکەش کرد و لە گوتارەکەدا تیشکی خستەسەر پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان لەڕووی پێکەوەژیانەوە لە شۆرەشەکانەوە تاوەکو ئێستا و ڕۆشنایی خستەسەر چۆنیەتی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان، کە گەیشتۆتە چ قۆناغێک و باسی لە رۆلی سەرۆک بارزانی کرد لە گرنگیدان بە پێکھاتەکان ھەر لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا و باسی لە رۆلی سەرۆکی ھەرێمیش کرد، کە ئەولەویەتی ھەرێمی کوردستان گرنگیدان بووە بە پێکەوەژیان و ئەوانەی لە ھەرێم ھەن کە پێکھاتەکانن، ئەولەویەت بۆ ئەوان بێت. گوتاری دووەم لە لایەن نەوزاد ھادی راوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشکەش کرا و ئەویش تیشکی خستەسەر بابەتی پێکھاتەکان و باسی لە دۆخی ئێزدییەکان کرد کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی تایبەتی بۆ رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دامەزراندبوو کاتێک سەرۆکی حکومەت بوو و ئێستاش نوسینگەکە بەردەوامی ھەیە لە رزگارکردنی کوردانی ئێزدی.

لە کۆنفرانسەکە ھاوکات باس لە عەنکاوە و ناوچەکانی مەسیحی نشین کرا، کە بۆتە قەزا و دواتر باسی لە شنگال کرد کە گرنگی پێدراوە کە لە ناوچە کوردستانیەکان حکومەت ھەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی لەو شوێنانەی پێکھاتەکانی لێ یە لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتنێک، چونکە رێککەوتنێک لە نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شنگال کراوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت رەنگدانەوەی ئیجابی بۆ سەر ناوچەکە دەبێت.

ھاوکات سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان دکتۆرە مونا، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ماف و ئەرکی پێکھاتەکان کرد.